ئەفسەرێکی سووپای ئێران لە رۆژهەلآت کوژرا

لە سەرسنوور لە ناوچەیەکی شاری مەریوان ئەفسەرێکی سووپای پاسداران کوژراو پاسەوانێكیش بریندار بوو.

میدیا فەرمییەکانی ئێران بلآویان کردەوە هێزێک هەوڵیداوە لە سنور بەپەڕێتەوەو لەگەڵ هێزەکانی ئێران بۆتە شەڕ و ئەفسەرێکی سووپای پاسداران کوژراوەو، پاسەوانێکی سنوریش بریندار بووە.

تا ئێستا هیچ لایەنێکی کوردی بەرپرسیارێتی خۆی لەو رووداوە رانەگەیاندووە.



AM:09:37:08/09/2019