دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوەیەکی نهێنی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان هەڵوەشاندەوە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵيبان لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی کامپ دێڤیدی ویلایەتی ماریلاند کۆبوونەوەیەکی نهێنی هەڵوەشاندەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند " وادەی کۆبوونەوەیەکی نهێنیم هەبووە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی بزوتنەوەی تاڵیبان، هەروەها وادەی کۆبوونەوەم هەبووە لەگەڵ سەرۆکی ئەفغانستان،  دوای ئەوەی ڕێکخراوی بزوتنەوەی تاڵیبان لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی کامپ دێڤیدی ویلایەتی ماریلاند، بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی کابوڵی پایتەختی گرتە ئەستۆ، کە تیایدا سێ کەس کوژران کە یەکێکیان سەربازێکی ئەمریکی بوو لە ئەفغانستان، کە برینداربوونی ١١ کەسی تری لێکەوتەوە، گفتووگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە هەڵوەشاندەوە".

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی ئەمریکا و بزوتنەوەی تاڵیبان نزیکبوونەوەیان لە ڕێکەوتن و کۆتایهێنان بە گرفتی ١٨ ساڵەی نێوانیان هێنا و بە پێی ڕێکەوتنەکە بزوتنەوەی تاڵیبان دەستبەرداری تەقینەوە و کردەوە تیرۆریستەکانی دەبێت و ئەمریکاش لە ناوچەکە دەکشێتەوە.
 




AM:10:49:08/09/2019