بەڤیدیۆ...چونە ناوەوەی ئۆتۆمبێلە سەربازیەكانی توركیا بۆ خاكی ڕۆژئاوای كوردستان

بەیانی ئەمڕۆ ٨ ی ئەیلول بۆ یەكەمجار هێزی پیادەی هاوبەشی ئەمەریكاو توركیا لە ناوچەی ئارام دەستیان بەگەڕان كرد و ئاژانسی (RT)ی رووسیش گرتەی ڤیدیۆیی هێزە هاوبەشەكانی ئەمریكا و توركیا لە ناوچەكە بڵاودەكاتەوە.

هاوكات میدیاكانی توركیا ئاماژەیان بۆ جوڵەی ئەو هێزەكرد لە ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای كوردستان كە بۆیەكەم جار پێكەوە چاودێری ناوچەكە دەكەن.

بەپێی رێككەوتنی ئەمەریكا و توركیا و هێزەكانی سوریای دیموكرات ناوچەیەكی ئارام لە رۆژهەلاتی فورات بەقوڵایی ٥ كم تا ١٤ كم بەدرێژای سنور لەگەڵ توركیادا دادەمەزرێت و هێزەكانی ئەمەریكا و توركیا چاودێری ئەو ناوچەیە دەكەن، هەرچی هێزەكانی سوریای دیموكراتە چەكە قورسەكانیان پاشەكشە پێكردووەو دۆخی ئەمنی ناوچەكەیان بە هێزەكانی ناوچەكەو ئاسایش سپاردووە. 



ئه‌م بابه‌ته ‌550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:30:08/09/2019