حكومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانیەكان كۆبوونەوە

ئەمڕۆ ٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوە و فراكسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری نەكردووە لە كۆبوونەوەكەدا.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکان کە دەست "سپی" کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ و پرسی نەوت و بودجە لەگەڵ نوێنەرانی کورد كراوە.

هەر بە گوێرەی زانیاریەكان لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیبوون جگە لە نەوەی نوێ.



PM:12:22:08/09/2019