ئێران.. توانای بەرزکردنەوەی ڕێژەی %٢٠ی پیتاندنی یۆرانیۆممان هەیە

وتەبێژی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند توانای بەرزکردنەوەی ڕێژەی %٢٠ ی پیتاندنی یۆرانیۆممان هەیە، دەشڵێت " ئەگەر ئەوروپییەکان دەیانەوێت هەنگاو بنێنن، پێویستە بە خێرایی هەنگاو بنێنن".

ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ بەهرۆز کەمالڤەندی وتەبێژی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران بە میدیایی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە،" لە ئێستادا هیچ بەربەستێک لەبەردەمیاندا نییە بۆ توێژینەوە و پەرەپێدانی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکانیان ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمیان بەرزکردووەتەوە و لە توانایاندایە بە ڕیژەی زیاتر لە سەدا ٢٠ یۆرانیۆم بپیتێنن".

دەشڵێت "کات زۆر لەبەردەمدا نییە ئەگەر ئەوروپییەکان دەیانەوێت هەنگاو بنێنن، پێویستە بە خێرایی هەنگاو بنێنن".  

لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە حکومەتی ئێران دەستی کردووە بە زیادکردنی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەزاندنی ئەو سنورەی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥ ی بۆ دانراوە، ئەوەش وەک هەنگاوێک لەبەرامبەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران و کشانەوە لە ڕێکەوتنەکە.

 



PM:12:32:08/09/2019