بزانە میسی چی لەسەر وازهێنانی ئیتۆ دەڵێت

میسی ئەفسانەی یانەی بەرشەلۆنە، پەیامێک ئاڕاستەی ئیتۆی کامیرۆنی دەکات ئەمەش پاش ئەوەی لە رۆژی شەممە ٧-٩- ٢٠١٩ وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

ئیتۆی تەمەن ٣٨ ساڵ ماوەی ٥ ساڵ لەگەڵ میسی لە یانەی بەرشەلۆنە یاری کردووەو هەموو نازناوەکانی بردووەتەوە.

میسی لە ئینستاگرامی خۆی پەیامێکی کورتی ئاڕاستەی ئیتۆ کردووەو بۆی نوسیوە" من وامدەزانی تۆ تا تەمەنی ٤٠ ساڵان بەردەوام دەبیت لە یاریکردن، هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە داهاتوودا ئەی عەبقەری.



PM:01:31:08/09/2019