کۆسرەت ڕەسوڵ پێنج کادیری یەکێتی دەکات بە ئەندامی سەرکردایەتی


جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێنج لە کادیرانی یەکێتی دەکات بە ئەندامی سەرکردایەتی.

کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە، تیایدا هاتووە " بە پێی ماددەی (٢٧) ی بڕگەی (٥) و وە ماددەی (٢٩) ی پەیڕەوی ناوخۆ، هەریەکە لە بورهان سەعید سۆفی، عوسمان بانی مارانی، چەتۆ ساڵح سەعید، پۆڵا سیروان تاڵەبانی، محمود محمد ڕەشید، کران بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ".  

نووسراوەکە کۆپیەکی ئاراستەی هەریەک لە دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، مەکتەبی سیاسی، ئەنجومەنی ناوەند، مەکتەبی ڕێکخستن، مەکتەبی ئیدارەو دارایی گشتی و ئەرشیف، کراوە بۆ کاری پێویست.

دوێنێ شەممە ٧ ی ئەیلول سەرکردایەتی یەکێتی بڕیاری لەسەر رۆژی سازدانی کۆنگرەی چواری داو رۆژی ٧ ی کانوونی یەکەمی بۆ ئەو مەبەستە دیاریکرد. 



PM:04:11:08/09/2019