وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى ده‌رماڵه‌ى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دیاریكرد‌و ده‌رماڵه‌كه بەگوێرەی نووسراوى فه‌رمیی وەزارەتیش دەرماڵەکان له 100% تا 15% دەبێت.
به‌گوێره‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌زیرى پێشمه‌رگه بڕى ده‌ماڵه‌ى بڕوانامه‌ى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دیار كردووه و ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه بۆ گشت ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه دیار كراوه به‌پێى ڕ‌اپۆرتێكى دیوانى چاودێرى دارایى و ڕاپۆرتى لیژنه‌ى به‌خشینى ده‌رماڵه‌ى بڕوانامه.
له نووسراوه‌كه‌دا به خشته بڕى ده‌رماڵه‌كه دیار كراوه و ئه‌وانه‌ى بڕوانامه‌ى دكتۆرایان هه‌یه 100% ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێ و دواتر بڕه‌كه‌ى به‌پێى بڕوانامه دێته خواره‌وه تا ڕێژه‌ى 15%.