کەشتیە ئێرانیەکە نەوتەکەی فرۆشت

كەشتییە ئازادكراوە ئێرانیەکە بە سەلامەتی گەیشتە شوێنی مەبەست و نەوتەكەی فرۆشت. 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندوە، كەشتیی نەوتهەڵگری ئەدریان داریا1 كە لە گەروی جەبەل تارق ئازاد كرا، گەیشتوەتە شوێنی خۆی و نەوتەكەشی فرۆشتوە.

 ئەوەش لەکاتێکدایە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راگەیاند هەر وڵاتێك نەوتی ئێران بكڕێت سزای دەدەین، وتیشی "ماوەی بەخشینی کریارانی نەوتی ئێران درێژ ناكەینەوە".​



PM:06:00:08/09/2019