هۆکاری خوێن بەربوونی لوت چییە بە سروشتی چارەسەری بکە


خوێن بەربوونی لوت واتە بەربونی دەمارەکانی خوێن لەناو لوتەوە ئەوکاتەی کەسێک توشی ئەم حاڵەتە دەبێت ڕێژەیەکی زۆر خوێن لە دەست دەدات .

هۆکارەکانی:

ـ ووشکبوونی لووت

ـ بەرکەوتنی زەبرێک بەلوت

ـ  بەکارهێنانی هەندێک دەرمان وەک ئەسپرین.

ـ بوونی برین.

ـ هەستیاری.

ـ هەوکردن.

ـ   بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

ـ  بونی کێشەی نەمەینی خوێن.

ـ نەخۆشی ڕەق بوونی دەمارەکانی خوێن.

ـ بەکاررهێنانی کوکاین.

نیشانەکانی:ٚ

 هاتنی خوێن لەلووت

ـ هەندێک جار  خوێن بەربوون  لەگوێو دەمەمیشەوە دەبێت.

چارەسەر: ماوەیەک بوەستە و سەرت بۆ پێشەوە بهێنە پاشان بەپەنجەکانت کونی لوتت دابخە.

ـ بەکارهێنانی پارچەیەک سەهۆڵ بۆ سەر لوت و ڕومەتت ئەمەش یارمەتی وەستانی خوێن دەدەدات لەدەمارەکاندا.

ـ گرتنی لوتت بۆ ماوەی دەخولەک، پاش دەخولەک لووتت بەردە گەر زانیت دیسانەوە خوێن بەربوونت هەیە دوبارە لوتت بگرەوە تا ئەوکاتی خوێن بەربونەکەت دەوەستێت.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: doctor at home




PM:11:11:08/09/2019