لە ڕێگەی چەند فڕۆكەیەكەوە گروپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە شاری ئه‌لبوكەمالی سووریا بۆردومان کران و زیانی گیانی هەبووە.
میدیا عەرەبییەكان بڵاویانکردەوە "چەند فڕۆكەیەكی نەناسراو ژمارەیەك ھێرشیان بۆ سەر شاری ئه‌لبوكەمالی سووریا، كە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزای قائیمی عێراق ئەنجامداوە".
ئاماژە بەوەش كراوە، بۆردومانەكان، "گروپە چەکدارکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و حەشدی شەعبییان لەنێو خاكی سووریا كردووەتە ئامانج".
هاوکات روانگەی سووریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەكات میلیشیاكان زیانی گیانییان هه‌بووه، بەڵام ھێشتا رێژەی ئەو زیانانە نەزاندراوە و ھیچ لایەنێكیش بەرپرسیارییەتی خۆی لەو ھێرشانە رانەگەیاندووە.
بەگوێرەی زانیاریە نافەرمیەکان لە شاری ئه‌لبوكەمالی سووریا گروپەکانی حزبوڵلای لوبنان و عێراق و نوجەبا و لیوای فاتیمییون و زەینەبییون جێگركراون و سوپای پاسداران پشتیوانی‌یان لێدەكات.
ناوه‌ڕاستی مانگی رابردووش فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان چه‌ندین جبه‌خانه و پێگه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییان له‌ناو خاكی عێراق و ته‌نانه‌ت له خوارووی به‌غداش كردبووه ئامانج، ئیسرائیل به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان تۆمه‌تبار كرا و ڕەتیشی نەکردەوە کە ئەو هێرشەکەی ئەنجامدابێت.