بەیانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبووه‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رو 62 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 9 ی ئەیلولی 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 62 دۆلار و 8 سه‌نته له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 61 دۆلار و 54 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 57 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 56 دۆلار و 52 سه‌نت بوو.