نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ئەیلول، لە بازاڕی دراو لە کوردستان نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە، بەپێچەوانەی دۆلارەوە تمەنی ئێرانی دابەزینی بەخۆوە بینی. 

خاوەنی نوسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد ڕەشید لەبازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی ڕاگەیاند:

-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزار و ٥٥٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.
-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٢ هەزار و ٩٠٠ دینار.
-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزار و ٤٠٠ دینار.
-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزار و ٤٠٠ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.



AM:11:14:09/09/2019