150 بارھەڵگر هاوکاری سەربازی دەگەیەنرێتە دەست شەڕڤانان

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا نزیكەی 150 بارھەڵگر ھاوكاریی سەربازی گەیاندە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە).

روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە "هێزەکانی هاوپەیمانان نزیكەی 150 بارھەڵگر ھاوكاریی سەربازی ناردوەتە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ھێزەكانی سوریا دیموكراتی (هەسەدە) لە رۆژھەڵاتی فورات".

روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری رەوانەکردنی هاوکاری سەربازی زیاتر لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە بۆ شەڕڤانان، دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا و تورکیا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام رێککەوتن. 

 لە كاتی ئازادكردنی باغۆز تا ئێستا هێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دوو هەزار و 750 بارھەڵگر ھاوكارییان رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی "ھەسەدە" کردووە. 







AM:11:38:09/09/2019