سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی لایەنە سیاسیەکان دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسیەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، کە بەمەبەستی تێەڕاندنی کێشەکان پێویستمان بە هەماهەنگی هەموو لایەنە سییاسییەکان هەیە.

دوابەدوای کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کە پێک هاتبوون لە د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی و مونا قەهوەچی جێگر و سکرتێری پەرلەمان، لەگەڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شارى سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رێواز فایەق رایگەیاند: پێویستە پەرلەمانی کوردستان رۆڵی کاریگەری هەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداو هەموو کاتێک پێویستە دەستورمان هەبێت و پەرلەمان کار بۆ دەستور بکات، نوسینەوەی دەستوریش پیویستی بە کۆدەنگی نیشتمانی هەیە..

وتیشی: پەرلەمان چەتری کۆکەرەوەی هەموو دەنگ و رەنگێک دەبێت و پێویستمان بە هەماهەنگی هەموو لایەنە سییاسییەکان هەیە بۆ ئەوەی پێکەوە کێشەکان تێپەڕێنین.



PM:05:58:09/09/2019