پارتی فەرمانڕەوای ڕوسیا سێیەکی کورسییەکانی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا لەدەستدا

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسی بڵاویکردەوە پارتی ڕوسیای یەکگرتوو کە پشتیوانی لە سەرۆکی وڵاتەکە ڤلادیمێر پوتن دەکات نزیکەی سێیەکی کورسییەکانی لە هەڵبژاردنەکانی ناوخۆدا لە مۆسکۆ لەدەستدا.

سەرەڕای ئەوەی ئەم هەڵبژاردنانە ناوخۆیین، بەڵام سیاسەتمەداری دیاری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئالێکسی ناڤاڵنی و هاوپەیمانەکانی هەڵبژاردنەکانی مۆسکۆیان بە هەلێک زانی بۆ سەرکەوتن بەسەر پارتی ڕوسیای یەکگرتوودا پێش هەڵبژاردنە گشتیەکان لە ساڵی 2020.

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا کۆمەڵێک داتای بڵاوکردەوە تیایاندا پارتی ڕوسیای یەکگرتوو نزیکەی سێیەکی کورسییەکانی لەدەستداوە.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەدا پارتەکە لەڕێگایدایە بۆ سەرکەوتن بە بەدەستهێنانی 26 کورسی لە کۆی 45 کورسی پەرلەمانی مۆسکۆ، ئەوەش بەسە بۆ پاراستنی زۆرینەی لە پەرلەماندا. پارتەکە لە ساڵی 2014 دا 28 کورسی بەدەستهێنا.

دەزگاکە ئاماژەی بەوەدا پارتی شیوعی کۆمەڵێک کورسی لەژێر دەستی پارتی ڕوسیای یەکگرتوودا دەر‌هێناوە بەجۆرێک بەپێی ڕاپۆرتەکان لە پێنج کورسییەوە زیادیکردووە بۆ 13 کورسی، ئەمەش لەکاتێکدا پارتەکانی دیکە هەریەکەیان 3 کورسیان بەدەستهێناوە.



PM:06:32:09/09/2019