بەڤیدیۆ... پێشکەشکارێکی دیاری کەناڵی نێت تیڤی چووە نێو ژیانی هاوسەرگیری

پێسکەشکاری دیاری کەناڵی نێت تیڤی "حەمە شا" ئەمڕۆ چووە نێو کەژاوەی زێڕین.

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ڕاگەیەندنکاری لاوی کوردستان "حەمە شا" کە وێنە و ڤیدێۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە چووە نێو ژیانی هاوسەرگیری، ئەو خانمە کە ناوی "بنار پشکۆ"یە لە درامایی "هەنگاوەکانی سەر خۆڵەمێش" پێشتر بەژداری کردووە.

حەمە شا لە ساڵی ١٩٩١ لە پایتەختی ڕۆشنبیری لە سلێمانی لە دایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٣ وەک کارەکتەرێکی بواری سۆشیاڵ میدیا کاری کردووە، لە ٢٠١٥ لە میدیایی بیستراو کاردەکات، لە ساڵی ٢٠١٧ لە کەناڵی نێت تیڤی دەستی بەکارکردن کردووە.




PM:09:00:09/09/2019