بەڤیدیۆ.. ساز ئاسۆ لە کەناڵێکی دیار دەردەکەوێتەوە

کچە ناسراوی شاری سلێمانی ساز ئاسۆ، کە پێشتر کاری ڕیکلام و پێشکەشکاری چەند بەرنامەیەکی کردووە، لە ئێستادا دەبێتە کەناڵی کوردماکس.

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ساز ئاسۆ لە پەیجی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە دەبێتە یەکێک لە پێشکەشکاری پڕۆگرامی "کۆمەڵگە و گەنج و ڕاز"  کە لە دەزگایی میدیایی کوردماکس پێشکەشدەکرێت. 

خانمە پێشکەشکاری کورد ساز ئاسۆ، لە ساڵی ١٩٩٣ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، بەشی بزنسی زانکۆی ئەمریکی تەواو کردووە، لە چەند دەزگایەکی جیاوازی ڕاگەیاندن کاری کردووە، یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی "ئێن ئاڕتی"، هەروەها چەند ساڵێکە لە هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن کار ناکات، تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پەیام و وێنەکانی بڵاودەکاتەوە. 




 



PM:09:43:09/09/2019