خواردنی توتڕک ئەمسودانەی هەیە


توتڕک بەیەکێک لەخواردنە بەتامەکان دادەنرێت  چەندین سودی هەیە ڕێژەیەکی باش ماددەی خۆراکی تێدایە کەزۆر سودی هەیە بۆ تەندروستی هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان.

 

لەگرنگترین سودەکانی ئەمانەن:

 

ـ ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینC تێدایە کەخواردنی ۱۰۰ گرام ڕۆژانە ڤیتامین سی پێویست بۆلەش دابین دەکات.

 

ـ دژە ئۆکسانە و سیستمی بەرگری لەش دەپارێزێت.

 

ـ سەرچاوەیەکی باشی فایبەرە ئەمەش وادەکات کە ئاستی کۆڵسترۆڵی لەش بە جێگر بمێنێتەوە.

 

ـ ڤیتامین k ی تێدایە کەگرنگیەکی باشی هەیە لەکرداری خوێن مەیندا،هەرووەها تەدروستی ئێسک دەپارێزێت

 

ـ ڤیاتمین A تێدایە تەندروستی ئێسک و ددانەکان دەپارێزێت و هەروەها یارمەتی پاراستی پێست دەدات.

 

ـ یارمەتی مێشک دەدات: لەلێکۆڵینەوەیەکداکە لەساڵی ۲۰۰۹ ئەنجامداراوە ئەوەخراوەتە ڕووکە توتڕک یارمەتی کردارە کیمیایەکانی مێشک دەدات.

 

وە: هە ف

 

سەرچاوە: medical news today



ئه‌م بابه‌ته ‌1469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:48:09/09/2019