بە نارنجۆک هێرشکرایە سەر ئەم شارەی هەرێم

لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای دەکات " بە نارنجۆك هێرش كرایەسەر بنكەی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ئەمشەو لەناحیەی خورماڵ نارنجۆكێكی دەستی فڕێ درایە ناو بینای بنكەی پۆلیسی خورماڵ و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ و تەقییەوە".

پۆلیسی پارێزگای هەلەبجە باس لەوەش دەکات " تەقینەوەی‌ نارنجۆكەكە خۆشبەختانە هیچ زیانیكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و دۆسیەی لێكوڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی كەسی تۆمەتبار دەستی‌ پێكردووە".




AM:08:36:10/09/2019