وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی هەرێم دەکات

وەزیری دەرەوەی کۆماری رووسیا سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بە کەناڵی کوردستان 24ی راگەیاندووە " سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی مانگی داهاتوو (مانگی 10ـی 2019)سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات".

میخائیل بۆگدانۆڤ ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هەولێر و مۆسکۆ کردووە و رایگەیاندووە، ”رووسیا پەیوەندییەکی مێژوویی لەگەڵ کوردستان هەیە".

تا ئێستا نەزانراوە سەردانەکە لە چوارچێوەی سەرداندا دەبێت بۆ عێراق، یان سەربەخۆ سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، وەک سەردانی پێشووی بەرپرسانی وڵاتان سەرەتا سەردانی بەغدا دەکەن و دواتر سەردانی هەرێم دەکەن.



AM:09:22:10/09/2019