وێنە.. پریانکا چۆپرا دەیەوێت ببێتە دایک


خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژ و بەرھەمھێنەری فیلم و نمایشکاری جلووبەرگی ھیندی ڕایدەگەیەنێت، کە لە ئێستادا تەنها بیر لە بوونی یەکەم منداڵی دەکاتەوە.

خانمە ئەکتەری هندستان و شاجوانی کوردستا، پریانکا چۆپرا، سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ نیشتیمانەکەی و پلانی جێگیربوونی ، لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ماڵەکەی من ئەو شوێنەیە کە تێیدا هەست بە ئاسودەیی دەکەم و ئازیزانم لە پشتمن، باشترین شوێنیش بۆ ئە لۆس ئەنجلوسە، کە تێیدا نیشتەجێ بێت، چونکە کەش و هەواکەی لە هندستانەوە نزیکە، لە ئێستاشدا تەنیا بیر لە بوونی منداڵێک دەکەمەوە".

پریانکا ئاماژەی بەوەشکرد: کە دەیەوێت بگەڕێتەوە نێو دنیایی هونەر و گۆرانی، بەڵام نایەوێت هەرگیز لەگەڵ هاوسەرەکەی گۆرانی بڵێت، چونکە پێی وایە لە ڕووی گۆرانی وتنەوە ئاستی نیک جۆناس بەرزترە.

پریانکا لەدایکبووی ١٨ی تەممووزی ١٩٨٢ لە جەمشیدپور لە ھیندستان لە دایکبووە، خانمە ئەکتەر، گۆرانیبێژ، بەرھەمھێنەری فیلم و نمایشکاری جلووبەرگی ھیندییە. لەساڵی ٢٠٠٠ بە شاجوانی ھیندستان ھەڵبژێردرا. پریانکا براوەی چەندین خەڵاتبووە، یەکەم دەرکەوتنی چۆپرا لە جیھانی فیلمدا ساڵی ٢٠٠٢ بوو لە فیلمی تامیلی (Thamizhan). 



PM:12:38:10/09/2019