سەلاحەدین ..مەسعود بارزانی و وەزیری پلاندانانی عێراق کۆبونەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری پلاندانانی عێراق کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوری ئەلدلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق، لە سەڵاحەدین کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری پلاندانانی عێراق سوپاسی خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ڕۆژانی سەختی شەڕی داعشدا میوانداریی سەدان هەزار ئاوارەی عێراقییان كردوە.

هەروەها لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پلانەكانی حكومەتی عێراقی لەمەڕ پڕۆسەی گەشەپێدان لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق و هەروەها ئاوەدانكردنەوە و باشتركردنی ژیانی خەڵك ئاڵوگۆڕ كرا.  ‎



PM:02:49:10/09/2019