لەسەر وشەی "ئەمنی عامە" شاسوار عەبدولواحید بە کەفالەت ئازادکرا

دوای ئەوەی لەسەر سکاڵای ئاسایشی گشتی هەرێم، شاسوار عەبدولواحید چووە بەردەم دادوەر بریاریدرا بە کەفالەت ئازاد بکرێت.

پارێزەری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە میدیاکانی رایگەیاند، سکاڵاکە لەلایەن نوێنەری یاسایی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی تۆمارکراوە لەسەر ئەوەی کە شاسوار عەبدولواحید لە یەکێک لە کۆنفرانسە رۆژنامەنوسیەکانیدا دەستەواژەی "ئەمنی عامەی” بەکارهێنابوو.

ناوبراو ئەو دەستەواژەی بە زمانی عەرەبی بەکارهێنا لە وەڵامێکیدا بۆ پەیامنێری کەناڵی سۆمەرییە.

پاش وتە لێوەرگرتن، دادوەر بریاریدا شاسوار عەبدولواحید بە کەفالەت ئازادبکرێت.




PM:04:01:10/09/2019