وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند قوربانیەكانی یادی عاشورا لە كه‌ربه‌لا بۆ زیاتر له 130 كه‌س به‌رزبۆته‌وه.
رووداوه‌كه به‌هۆی پاڵپێوه‌نان و قه‌ره‌باڵخی روویداوه كه له ئه‌نجامی داڕمانی ژێرزه‌مینێك كه زیاترهتكاران به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن دروست بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیش رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی "راكردنی توێریج" 31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 100 كه‌سیش برینداربوونه، ئامبۆلانس و تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و بریندارانییان گواستووه‌ته نه‌خۆشخانه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، رووداوه‌كه له‌ناو حه‌ره‌می حوسه‌ینییه‌ی هندیه (توێریج) كه یه‌كێكه له قه‌زاكانی پارێزگای كه‌ربه‌لا روویداوه.