رامۆس: میسی یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو

رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید ستایشی میسی دەکات و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ ناوی دەبات.

هەرچەندە پێشتر چەندین پێکدادان لە نێوان ئەم دوو یاریزانە روویدابوو، بەڵام رامۆس بە یەکێک باشترینی مێژووی ناو دەبات و دەڵێت" ئەو بڕیارێکی گونجاو دەدات بۆ مانەوە لە یانەی بەرشەلۆنە، میسی دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە،خۆی ئازادە چی بڕیارێک دەدات، ئەو هێشتا تینوی نازناوەو دەیەوێت نازناوی تر بباتەوە، لە داهاتووشدا دەبینین چی روودەدات.

لەسەر بردنەوەی تۆپی زێڕینی ٢٠١٩ دەڵێت" تەنها میسی و رۆناڵدۆ پاڵێوراو نین یاریزانی تریش پاڵێوراو دەبێت . ئەگەر ڤان دایک ئەو نازناوە بباتەوە شتێکی باش دەبێت.



PM:07:49:10/09/2019