ئەمریکا.. هەفتەی داهاتو كەسێكی دیكە بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی دیاریدەكرێت


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ سێپتێمبەری ٢٠١٩ سەروکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە تویتێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بە "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەیی ڕاگەیاندووە، کە کۆشکی سپی چیتر پێویستی بەکارەکانی ئەو نەماوە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆیی ڕایگەیاند" جۆن بوڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی، دورخستۆتەوە و هەفتەیی داهاتوو کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشاندەکت".

بپێشبینیدەكرێت، هەر ئەمشەو هەریەك لە مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكان و ستیڤن منوچین، وەزیری گەنجینەی ویلایەتە یەكگرتوەكان و جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكان كە لە ئێستادا ترەمپ لە كارەكەی دورخستوەتەوە، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامبدەن.  


ئه‌م بابه‌ته ‌400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:14:10/09/2019