شەش ئەندامی جڤاتی گشتی دەستیلەکاکێشایەوە

لە دەستلەکارکێشانەوەیەکی بە کۆمەڵدا ئەمرۆ شەش ئەندامی جڤاتی گشتی دەستیان لە کاركێشایەوە.

سپی زانیوویەتی دەستلەکاركێشانەوەی ئەو شەش ئەندامە بەهۆی کێشەی ناوخۆی نێو گۆڕانەوەیە.

دەستەلەکارکێشانەوە لە دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە درێژەی هەیەو ناوبەناو بە تاک و کۆ هەڵسوڕاوانی ئەو بزووتنەوەیە ریزی بزووتنەوەکە جێدەهێڵن.دەستلەکارکێشانەوەی ئەمجارەی ئەم گرووپە لە کاتێکدایە کە ئەو بزووتنەوەیە شەممەی داهاتوو خانەی راپەڕاندن هەڵدەبژێرێتەوە.

١- مامۆستا. ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆكی جڤات
2- پڕۆفیسۆرـ د .عەلی تاھیر
3- دكتۆر .شەریف قادر لە تەق تەق
4- دكتۆر .سابیر ئیسماعیل لە ھەولێر
5- حەیدەر حەسەن شوان لە كۆیە
6- ئاوات بەھادین محەمەد لە سلێمانی
7- عادل كاكەیی لە كەركوك



PM:08:49:10/09/2019