سبەی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی چوار شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەسەر چەند پرسێکی گرنگ کۆبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند کە سبەی چوارشەممە ١١ی ئەیلول کاتژمێر 11 ی پێش نێوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت . 

بەپێی ئەو زانیاریانە، گفتوگۆی کۆبوونەوە تەوەرەکانی :خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی 8 ی ئەیلول ئەنجامدرا.

هەروەها گفتوگۆ لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری گشتی دەکرێت، کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت.

کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی داراییش دەگرێتە خۆی .



PM:10:12:10/09/2019