پسپۆران کرداری سێکسی لەپیاوان بۆ سێ بابەتی سەرەکی دەگێڕنەوە؛ رەپبوونی چووک، ئارەزووی سێکسکردن و، درێژیی ماوەی رەپبوونی چووک.
ئەو خۆراکانەی کرداری سێکسی بەهێز دەکەن بەسەر ئەم سێ بەشەدا دابەشدەبن:
1- ئەو خۆراکانەی رەپبوونی چووک بەهێزدەکەن:
هەر خۆراکێک سووڕی خوێن چالاک بکات، رەپبوونی چووک بەهێزدەکات، چونکە تاوەکوو خوێن باشتر بۆ چووک بڕوات، بەهێزتر رەپدەبێت و هەر گرفتێک لە سووڕی خوێندا، کار لە رەپبوونی چووک دەکات بە پلەی جیاواز.
کۆمەڵەی پسپۆری ئەمەریکی ئەم خۆراکانە پێشنیازدەکەن بۆ چالاکبونی سووڕی خوێن:
- بڕێکی زۆر لە سەوزە و میوە.
-دانەوێلەکان و سەرچاوەکانی دیکەی ریشاڵە خۆراکییەکان.
-چەورییە تەندروستانەکان، وەکوو رۆنی زەیتوون و رۆنماسی.
-خۆراکە دەریاییەکان، چەرەس و پاقلەمەنییەکان
٢- ئەو خۆراکانەی ئارەزووی سێکس زیاددەکەن:
سەدەفی دەریا بەهۆی هەبوونی ماددەی زینکە تێیدا.
سەرچاوەکانی دیکەی زینک بریتین لە؛ ناووکە کوولەکە، کونجی، گۆشتی سوور و خواردنە دەریاییەکانی دیکەی وەکوو رۆبیان.
ئارەزووی سێکس بە هۆکاری دیکەی ناخۆراکیش کاری لێدەکرێ، وەکوو؛ باری دەروونی، چونکە تاوەکوو گوشاری دەروونی زیاتر بێ، ئارەزووی سێکس کەمدەکات.
٣- ئەو خۆراکانەی ماوەی رەپبوون درێژدەکەن:
توێژینەوە دەریخستووە ماددەگەلی فڵاڤۆنۆیدی کە بە زۆری لە میوەکاندا هەن، ئەگەری تووشبوون بە گرفتی زوو خاوبوونەوەی چووک بە راددەی 14% کەمدەکەنەوە.
سەرچاوە گرنگەکانی فڵاڤۆنۆید بریتین لە:توودڕک (تووڕک) و هاوپۆلەکانی، میوە مزرەکان، مێوژ، سێو، بیبەری تیژ (توون)، کاکاو، چا.