باری کەشوهەوای سبەی راگەیەندرا

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژۆ بۆ ئەوە دەکات کە کەشوهەوای بااشووری کوردستان بەرەو نزمبوونەدەڕوات.
 
ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پلەی گەرمای هەولێر لە سبەی چوار شەممەدا ٣٦ پلە دەبێت، سلێمانی ٣٤ پلە.

بەپێی راپۆرتەکە دهۆک ٣٣ پلەو کەرکوکیش کە گەرمترینە ٣٧ پلە دەبێت.

ئەوە لە کاتێکدا کە سادق عەتیە کەشناسی عێراقی باس لەوە دەکات کە لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا لە ناوچەکانی باکوری عێراق هەرێم  باران دەبارێت.



ئه‌م بابه‌ته ‌1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:13:11/09/2019