گەنجینە دەنگۆیەك لەبارەی موچەوە ڕەتدەكاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی موچە و سبەی مووچەی وەزارەتێك دابەشدەکرێت

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی ڕەتیكردەوە ئەمڕۆ موچەی دوو وەزارەت دابەش بكرێت وەك لە چەند میدیایەك ئاماژەی بۆ كرابوو دەڵێت "ئەمڕۆ تەنها موچەی پەروەردە دابەش دەكرێت".

سەبارەت بە موچەی سبەی بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی وتی "سبەی تەنها موچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت".

ئەمڕۆ لە بەشێك لە میدیاكان وابڵاوكرایەوە كە سبەی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٢ ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی ئابوری دابەشدەکرێت، بەڵام ئەو دەنگۆیە لەلایەن بەڕێوەبەری گەنجینەوە ڕەتكرایەوە.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری تا ٢٤ی مانگ بەپێدانی موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەهێنرێت. 



AM:11:34:11/09/2019