سیروان کوێخا نەجم ئازادكرا

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سیروان کوێخا نەجم، دوای نزیکەی دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازادکرا.

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی، شێخ موحسین ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ڕایگەیاند " سیروانی کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە کەفالەت ئازادکراوە".

دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی 25-8-2019 بە ماددەی 421/31 فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ سیروانی کوێخا نەجم دەرکردووە، لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی چالاکییەکانی دژەتیرۆر، بەڵام هۆکاری دەستبەسەرکردنی رووننەکراوەتەوە. 



PM:01:54:11/09/2019