وەزارەتی دارایی هەرێم زانیاری گرنگ بڵاودەکاتەوە


وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند زانیارییەکی گرنگی لەبارەی کارەکانی ئێستای وەزارەتەکەیانەوە ئاشکرا کرد.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی ڕاگەیاند " ئێستا وەزارەتەکەیان سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانی كارن و ”لێژنەی ئامادەكردنی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی داراییدا دەستی بە كارەكانی كردووە".

وتەبێژی وەزارەتیڤ دارایی جەختیشی كردەوە كە دەیانەوێت ئیدارەیەكی زۆر باشتری لایەنی دارایی هەرێمی كوردستان بدرێت.

دەربارەی پلە بەرزکردنەوەوە،ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی بە ماڵپەڕی " باسی" راگەیاندووە"  ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە



PM:03:28:11/09/2019