یانەی ڤالانسیا راهێنەری دەرکردو شوێنەکەی پڕکردەوە

ئەمڕۆ یانەی ڤالنسیای ئیسپانی مارسلینۆی لە راهێنەرایەتی یانەکەی دەرکردو راهێنەرێکی تری لە شوێنی دانا.

ڤالانسیا پێش ٣ رۆژ بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراویداوەو مارسلینۆی بە هۆکارێکی نەزانراو لە پۆستەکەی لابردووەو هیوای سەرکەوتنی لە داهاتوودا بۆ خواستووە.

هەر ئەمڕۆ یانەکە، سیلادسی لە شوێنەکەی تا ساڵی ٢٠٢١ داناوە، کە پێشتر ئەم راهێنەرە جێگری لۆپتیگی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووەو یاریزانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدریدیش بووە.

یانەی ڤالنسیا رۆژی شەممە لە گەری چوارەمی لالیگا یارییەکی قورس دژی یانەی بەرشەلۆنە دەکات.



PM:07:18:11/09/2019