ڕێنمایی نوێ لە پاسپۆرتی سلێمانیەوە

بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی پێداویستی و هەنگاوەكانی دەرهێنانی پاسپۆرت بڵاودەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری و یەك ڕەسم وە ئەگەر هاوڵاتیەكە كارتی نیشتیمانی نەبێت ئەوكات تەسكەرەو جنسیەو كارتی زانیاری و یەك رەسم.

ئەمەش دەقی ڕونكردنەوەكەیە بەشێوەی پرسیارو وەڵام:

بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت چی پێویستە؟
• كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری و یەك ڕەسم وە ئەگەر هاوڵاتیەكە كارتی نیشتیمانی نەبێت ئەوكات تەسكەرەو جنسیەو كارتی زانیاری و یەك رەسم.

لە تەمەنی چەندەوە پێویستە رەگەزنامەی هەبێت؟
• منداڵ كاتێك (١٠) ساڵ تەواو دەكات دەبێت رەگەزنامەی هەبێت واتە ئەگەر( ١-٩-٢٠٠٩ لە دایك بوبێت و ٢-٩-٢٠١٩ ) مامەڵەی پاسپۆرت پێشكەش بكات دەبێت رەگەزنامەی هەبێت.

منداڵەكەم (١٠) ساڵی تەواو كردووە بەڵام نفوسەكەمان بووە بە كارتی نیشتیمانی و چەند مانگێكی پێ دەچێت تا كارتی نیشتیمانیەكە وەردەگرینەوە چی بكەین؟
• زۆر ئاساییە سەردانی كارتی نیشتیمانی بكەن مامەڵەكە پێشكەش بكەن كاتێك تەواو بوون ئەفسەری رەگەزنامە پێتان دەڵێت چاوەڕێ بكەن تا كارتە نیشتیمانیەكە دێتەوە بۆتان لە بەغدا، ئێوەش لەو كاتەدا داوای (صورە قید)ی ئەلكترۆنی بكەن و دەتاندەنێ بەو صورە قیدە ئەلكترۆنیە لە پاسپۆرت كارەكەتان بۆ دەكرێ و حسابی كارتە نیشتمانیەكەی بۆ دەكرێت.

من باوكم موالیدی ١٩٦٠ یە ئایا پێویست دەكات بێم لەگەڵی بۆ پەنجە مۆر؟
• ئەو كەسانەی موالیدیان لە خوار ١٩٦٠ ە واتە موالید ٥٩ و ٥٨ و بەرەو خوار پێویست دەكات كوڕێكی یان كچێكی یان خوشكی یان برای یان نزیكترین كەسی پەنجە مۆری بۆ بكات ئەمەش بۆ كار ئاسانی ھاوڵاتیەكەیە چونكە مرۆڤ كە دەگاتە تەمەنێك پەنجە مۆرەكەی جوان ناخوێنێتەوەو لە ڕۆژی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكەی پەنجە مۆرەكەی مگابق نابێت ئەوكات كێشەی بۆ دروست دەكات بۆ وەرگرتنەوەی، بەڵام كاتێك كەسێكی نزیكی موالید سەروو ١٩٦٠ پەنجە مۆری بۆ ئەكات متابق دەبێت كار ئاسانیە بۆ بەتەمەنەكە كە ڕۆژی وەرگرتنەوە كەسەكەی دەتوانێ بۆی وەربگرێتەوە.

تێبینی:
ئەگەر هاوڵاتییەك نەخۆشی هەبوو، پەنجەمۆری ناخوێندرێتەوە پێویست دەكات ئەگەر گەنجیش بێت كەسێكی نزیكی لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ پەنجەمۆر كەپێویست دەكات كەسە نزیكەكە پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی لەگەڵ خویدابهێنێت ، وە زۆركات ئەو كەسانەی نەخۆشی ( شەكرە و فشاری خوێن و پێست) یان هەیە پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە تەنانەت هەندێ جاركەسەكە نانی نەخواردووە و برسی بێت پەنجەمۆری نایخوێنێتەوە.

منداڵی خوار ١٨ ساڵ پێویستی بە پەنجە مۆری بەخێوكەرە ؟
• بەڵێ دەبێت باوكی منداڵەكە لە پاسپۆرت ئامادە بێت بۆ پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی وە هەر باوكەكە پاسپۆرتی منداڵەكەی وەردەگرێتەوە.

لە چ حاڵەتێكدا دایك دەتوانێت پەنجەمۆر بۆ منداڵەكانی بكات؟
• تەنها لە یەك حاڵەتدا دایكەكە دەبێت بە ولی ئەمری منداڵەكە كە مێردەكەی عێراقی نەبێت.

ئەی ئەگەر باوكەكە ئامادە نەبوو؟
بۆ چارەسەری ئەم بابەتە دەبێت یەكێك لەم خاڵانە جێبەجێ بكەین:
١ - ئەگەر باوكەكە مردبوو دایكەكەی یان ئەو كەسەی منداڵەكە بەخێو دەكات سەردانی دادگای باری كەسێتی دەكات بۆ ئەوەی ( حجە الوصایە ) دەربكات . لەو كاتەدا دادگا حجە الوصایەی دائمی بۆ بەخێوكەری ئەو منداڵە دەكات...ئیتر دایكەكە یان ئەو كەسەی حجە الوصایەكەی بۆ دەكرێت دەتوانی پەنجە مۆر بۆ منداڵەكە بكات لە پاسپۆرت و دەبێتە ولی ئەمر

٢- لە حاڵەتی جیابوونەوەی ژن و مێرد كاتێ منداڵەكە لای دایكی بێت:
ا- ئەبێت باوكەكە ئامادە بێت لە پاسپۆرت بۆ پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی .
ب - ئەگەر باوكەكە ئامادە نەبوو بێت پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی بكات لەو كاتەدا دایكەكە دەچێت بۆ دادگا داوای (حجە الوصایە) كاتی دەكات و دواتر بەو حجە الوصایە دایكەكە دەبێت بە ولی ئەمر دەتوانێ پەنجە مۆر بۆ منداڵەكەی بكات.

٣ - ئەگەر باوكەكە وەكالەتێكی خاص لای (كاتب عدل) بۆ دایكەكە یان هەر كەسێكی تر بكاتەوە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ مناڵەكەی ئەوا ئەو كاتە ئەو كەسەی وەكالەتەكەی بۆ كراوەتەوە پەنجە مۆر بۆ منداڵەكە دەكات.

٤- (حجە حچانە) پاسپۆرتی پێدەرناكرێت تەنها لەیەك حاڵەتدا ، ئەویش ئەگەر بەڕێز دادوەرەكە بە شێوەیەكی صریح لەسەر حجە حچانەكە بنوسێ دایكەكە دەتوانی پاسپۆرت بۆ مناڵە ناكامەكانی دەربكات .
٥- ئەگەر باوكەكە (وكالە) عامەیەكی دەركردبێت بۆ ژنەكەی یان بۆ كەسێكی تر و خۆی ڕۆیشتبێت بۆ دەرەوەی وڵات لەو كاتەدا دەبێت ئەو كەسەی (وكالە)كەی بۆ كراوەتەوە سەردانی (كاتب عدل) بكات بەو عامەیە وەكالە خاصەیەك بۆ كەسێكی تر بكاتەوە ئەو كات بەو وەكالەتە خاصە دەتوانێ ببێت بە ولی ئەمر بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ منداڵەكەی..لەبەر ئەوەی بە پێی ڕێنمایی پاسپۆرتی گشتی بغداد كار بە (وكالە) ی عامە ناكرێت و تەنها كار بە وەكالەتی خاصە دەكرێت.

٦ - كاتێك باوكەكە چۆتە دەرەوەی وڵات و (وكالە) بۆ كەس نەكردۆتەوەو ئێستا مندڵەكانی پێویستیان بە پاسپۆرتە..؟
• لەم كاتەدا دەبێت باوكەكە سەردانی سەفارەتی عێراق لەو ولاتە بكات و (وكالە)ێكی خاص بۆ كەسێك بكاتەوە...وە ئەو كات ئەو وەكیلە دێتە پاسپۆرت نوسراوی بۆ دەكرێت بۆ پاسپۆرتی گشتی لە بغداد لە ناوچەی كەڕادە ٥٢ وە لەوێوە نوسراوی بۆ دەكەن بۆ وەزارەتی دەرەوە بۆ تەصدیق كردنی وە دواتر دەیباتەوە بۆ پاسپۆرتی گشتی و ئەوكات دێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی شاری خۆی...وە دەبێت ئەو كەسەی خۆی وەكالەتەكەی كردۆتەوە بچێت بۆ بغداد

رەگەزنامەكەم كۆنە كاری پێدەكرێت؟
• بەلێ هەرچەند كۆن بێت ئاساییە بە مەرجێ نەدڕابێت و وێنەكەی لێنەبوبێتەوەو مۆرەكانی كاڵ نەبوبێتەوە لەگەڵ نوسینەكانی.

پاسپۆرت چەند ڕۆژی پێ دەچێت تا تەواو دەبێت ؟
• لە دوای پەنجە مۆر و وەرگرتنی مامەڵەكەت لەئێستادا مانگێكی پێدەچێت ، بەڵام ئەم حاڵەتەدەگۆڕیت بەپێی بوونی دەفتەری پاسپۆرت كە لە بەغداوە رێژەی چەند دەگات بە بەڕێوەبەراییەتییەكان كات هەبووە لەماوەی چەند ڕۆژێك دا هاوڵاتی بووە بە خاوەنی پاسپۆرت.

بۆ ئەوەندەی پێدەچێت؟
• لەبەر ئەوەی جاران ئەم پاسپۆرتە لە ئەڵمانیا چاپ دەكرا



PM:09:07:11/09/2019