بەوێنە.. نەوال زوغبی دەرکەوتەوە

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، بەوال زوغبی، بەشێوازێکی سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاریی عەرەب نەوال زوغبی لە هەژماری تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەیی خۆیی بڵاوکردەوە کە بە شێوازێکی وروژێنەر دەردەکەوێت و سەرنجی هەندێک لە هەوادارەکانی ڕادەکێشێت.

نەوال زوغبی لە ٢٩ ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە لوبنان لە دایکبووە، گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و نازناوی ئەستێرەی ئاڵتوونی پێدراوە و بە پێشەنگی ئافرەتە گۆرانیبێژەکانی مێژووی مۆسیقایی ڕۆژئاوا و جیهانی عەرەبی دەژمێردرێت، کە ناوبانگی لە ئەمریکا و ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە. هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلی دیب کردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی بووە و دواتر لەساڵی ٢٠٠٨ لە هاوسەرکەی جیا بووەوە، کە لە دوایی ١٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی ٣ منداڵیان هەیە.







PM:09:26:11/09/2019