ترەمپ...نامانەوێت دەسەڵاتی ئێستای ئێران كۆتایی پێبهێنین

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند،نامانەوێت دەسەڵاتی ئێستای ئێران كۆتایی پێبهێنین دەشڵێت لەشكركێشی وڵاتەكەی بۆ سەر خاكی عێراق هەڵەیەكی قەبە بو كە ئەنجامدرا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند "لەشكركێشیەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ سەر خاكی عێراق كە لە ساڵی 2003دا ئەنجامدرا هەڵەیەكی مەزن بو، ناشمانەوێت دەسەڵاتی ئێستای ئێران كۆتایی پێبهێنین".

سەبارەت بە دورخستنەوەی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا ترەمپ وتی "هاوڕا نەبوم لە نزیكبونەوەی بۆڵتن لە نمونەكانی هاوشێوەی لیبیا"، وتیشی پێنج پاڵێوراو هەیە بۆ جێگرتنەوەی پێگەكەی بۆڵتن.



ئه‌م بابه‌ته ‌482 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:40:11/09/2019