ئەردا تۆرانی تورکی و یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە کە ئێستا بە خواستن بۆ
یانەی باشاکشهێری وڵاتەکەی یاری دەکات، ئەمڕۆ لە لایەن دادگای تورکیاوە سزای دوو
ساڵ و هەشت مانگ زیدانیکردنی بۆ دەرچوو.
تۆران لە ماوەی رابردوو چەکی بێ مۆڵەتی هەڵکردووەو گۆرانیبێژێکی وڵاتەکەی بریندارکرد، ئەمەش وای لەو هونەرمەندە کردبوو
سکاڵای لەسەر تۆماربکات و رووبەڕووی دادگای بکاتەوە.
ئەمڕۆ دۆسیەکەی کۆتایی هات و ئەو یاریزانە بە دوو ساڵ و هەشت مانگ سزا درا،
بەڵام سزاکە کاتێک جێبەجێ دەکرێت، ئەگەر کارێکی تری شەڕکردن دووبارە بکاتەوە
بەسەریدا دەسەپێنرێت.