پاڵەوانی جیهانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبیل شوماخەر دوای ٥ ساڵ هۆشی هاتەوەبەر

ئەمڕۆ چوار شەممە پاڵەوانی ناسراوی جیهانی بواری لیخوڕێنی ئۆتۆبیل، مایک شوماخەر دوای ٥ ساڵ بێهۆشی سەرلەنوێ هۆشی هاتەوەبەر.

رۆژنامەی " لوباریزیان " ی فەرەنسی بڵاویکردەوە، شوماخەر ٥٠ ساڵە، ئێستا هۆشی هاتۆتەوە و دەزانێت چی لەدەوری دەگەوزەرێت،

ئەوەش دوای وەرگرتنی چارەسەری تایبەتەوە بووە لە نەخۆشخانەی پاریس.

رۆژنامەکە لەزاری کارمەندێکی سەر شوماخەرەوە رایگەیاندووە کە دەتوانین بڵێین ئێستا شوماخەر هۆشی هاتۆتەوە.

ئەو چارەسەرە تایبەتەی بۆ شوماخەریان دۆزیوەتەوە بۆتە هۆی کەمکردنەوەی " هەو کردن ".



PM:11:11:11/09/2019