فەرمانبەران و مامۆستایان جیاوازی مووچەو دەرماڵە وەردەگرن

ماۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم جیاوازی مووچەو دەرماڵەی چوار ساڵی رابردوو وەردەگرن. 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی ئاشکرای کرد  بەپێی رێنمایی ژمارە٦ی ساڵی ٢٠١٩ لە ١ی نیسانی ٢٠١٩ دا  دەرچووەو کۆپی بۆ هەموو وەزارەتەکان چووە، تا بە لیستێکی جیا مووچە و دەرماڵەی خەرج نەکراو ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بۆیان خەرج بکرێت".

ئامانج سلێمانی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد لیستەکەیان ئامادە کردووە و کراوە بەچەک و پارەکەش خەرج کراوە. 
رۆژی یەکشەممەش لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بەسەر مامۆستا و فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.

بەپێی لێدوانەکەی بەڕێوەبەری ژمێریاری پەروەردە، ئەو رێنماییە بۆ هەموو وەزارەتەکانە و ئەو جیاوازی مووچە و دەرماڵانە دەگرێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ٢٠١٨ خەرج نەکراون، لەگەڵ ئەو پلە بەرزکردنەوانەی پێش ساڵی ٢٠١٦ەوە راگیراوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌15914 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:39:11/09/2019