ڕۆحانی داوا لە ئەمریكا دەكات واز لە سیاسەتی "شەڕانگێزی" بهێنێت

سەرۆكی كۆماری ئێران داوا لە ئەمریكا دەكات واز لە سیاسەتی شەڕانگێزی بهێنێت، دەشڵێت "دوورخستنەوە جۆن بۆلتن، لە كۆشكی سپی نیشانەیەكی رونە كە واشنتۆن لە هەڵمەتی سەپاندنی سزا بەسەر تاراندا شكستیهێناوە".

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: ئەمریكا دەبێت لەوە تێبگات شەرفرۆشتن لە بەرژەوەندی ئەواندا نیە و پێویستە واشنتۆن واز لە سیاسەتی شەڕانگێزی بهێنێت.

لە لایەكی ترەوە نوسینگەی سەرۆكایەتی ئێران سەبارەت بە دوورخستنەوەی جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە: دوورخستنەوە جۆن بۆلتن، لە كۆشكی سپی نیشانەیەكی رونە كە واشنتۆن لە هەڵمەتی سەپاندنی سزا بەسەر تاراندا شكستیهێناوە و ئەو بابەتە تاران راناكێشێت بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریكا.

وتەکانی ڕۆحانی دوای ئەوەدێت دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند "لەشكركێشیەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ سەر خاكی عێراق كە لە ساڵی 2003دا ئەنجامدرا هەڵەیەكی مەزن بو، ناشمانەوێت دەسەڵاتی ئێستای ئێران كۆتایی پێبهێنین".






AM:08:12:12/09/2019