ئەمڕۆ حكوومەت و پەرلەمان كۆدەبنەوە

ئەمڕۆ شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی ھەفتەی داھاتووی شاندی حكوومەت بۆ بەغدا.

دوای كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا، ئەمرۆ پێنجشەممە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی كوردستن لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەکە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی ھەفتەی داھاتووی شاندی حكوومەت بۆ بەغدا.

هەر دوێنێ جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ کۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەكات، بە مەبەستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە.




AM:08:18:12/09/2019