بەیانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر دابه‌زى و هه‌ر به‌رمیلێك له خوار 62 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 12 ی 9 ى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 61 دۆلار و 29 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 62 دۆلار و 76 سه‌نت بوو.
هاوكات نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 56 دۆلار و 28 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به 57 دۆلار و 79 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.