وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" حکومەت دەستدەکاتەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگابانەکانی کوردستان".
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند" حکوومەت بڕی ٣٣ ملیار و ٨٧٦ ملیۆن دینار تەرخان کردووە".
ڕوونیشی کردەوە، ئەو بڕە پارەیە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی هەر چوار پارێزگا و دوو ئیدارەکە تەرخان کراوە.
سەرباری ئەوە ماوەی چەند ساڵێکە رێگابان و نۆژەننەکراونەتەوە، هاوکات زستانی پار بەهۆی بارانی زۆرەوە زۆربەی جادەکان دووچار زەرەری گەورەبوونەتەوە.