ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی حکومەت و پەرلەمان

شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان کۆبوونەوە و پرسی بودجه‌ و مادەی 140 و دۆسیەی ئه‌منیان تاوتوێ كرد.

شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانی ئاشکراکرد و رایگه‌یاند، "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر قسه‌مان كرد، كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌، ئه‌وانیش پرسی بودجه‌ و خاك و دۆسیەی ئه‌منی، گفتوگۆیه‌كی چڕ كرا، كه‌ رێگریه‌كان چین و نیه‌تی هه‌رێمی كوردستان چیه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بێگومان نیه‌ته‌كه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ رێكه‌وتنه‌ لەگەڵ بەغدا، به‌ڵام ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ هه‌ندێک كۆسپی له‌به‌رده‌مه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن".

PM:03:21:12/09/2019