بەوێنە.. جوڵە و ستایلی دەشنێ موراد بووەتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

خانمە گۆرانیبێژیی کورد دەشنێ موڕاد بەستایلێکی زۆر جوان و تایبەت دەردەکەوێت.

هونەرمەندیی گۆرانیبێژی کوردستان دەشنی موڕاد کە بە "شاکیرا"ی کوردی خۆیی ناساندووە، لە پیگەیی تایبەتی خۆیی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام وێنەیەکی خۆیی بڵاوکردەوە کە بەستایلێکی زۆر جیاواز دەردەکەوێت و سەرنجی زۆرێک لە فانەکانی ڕادەکێشێت.

دەشنێ موڕاد لە ١ ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژ و پێشکەشکار و نمایشکارێکی پۆشاکی کوردە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ بنەماڵەکەیی ڕۆشتووەتە وڵاتی هۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە لە گروپی سەما بووە، بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنتڕۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دوایش لەڕێگەیی بەرنامەکانی دەشنێ موڕاد و کۆڕەک ستاری کەناڵی کۆڕەک تیڤییەوە درێژەیی بە کاری ڕاگەیاندن داوە.

هەروەها خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە گۆرانی هێلاهۆپ سەرەتایی کاری هونەریی بووە، کە بەهۆی شیوازی نوێ و سەماکردنە ڕۆژئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەدا دەنگدانەوەیەکی گەورەیی هەبوو.



PM:03:50:12/09/2019