ئەیمەن زەواهیری داوا لە موسوڵمانان دەکات هێرش بکەنە سەر ئەوروپا و ئەمریکا و ئیسرائیل

لە ساڵیادی یانزەی سێپتەمبەردا سەرکردەیەکی رێکخراوی قاعیدە داوای لەمسوڵمانان کرد هێرشبکەنە سەر وڵاتانی ئەمریکا، روسیا، ئەوروپا و ئیسرائیل.

ئەمرۆ پێنجشەممە ١٢ ی سێپتێمبەری ٢٠١٩ گروپی هەواڵگری (سایت) کە بەدواداچون بۆ چالاکی گروپە تیرۆرستییەکان دەکەن، وێنەیەکی ڤیدیۆیی ئەیمەن زەواهیری تەمەن 68 ساڵیان لەساڵیادی روداوەکانی 11ی سێپتێمبەری ئەمریکا بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا نزیکەی 3 هەزار کەس بونە قوربانی و زەواهیری داوا لە موسوڵمانان دەکات هێرش بکەونە سەر ئەمریکا و ڕوسیا و ئەوروپا و ئیسرائیل.

هەروەها زەواهیری داوا لەجیهادییەکان دەکات ئەگەر دەیانەوێت تەنها بەشی سەربازی ئەمریکا بکەنە ئامانج ئەوا هەمو شوێنێکی دونیا سەربازی ئەمریکی لێیەو دەتوانن چالاکی لەدژیان ئەنجامبدەن.

لەروداوەکانی 11ی سێپتێمبەری 2011 دا فڕۆکە رفێنراوەکان خۆیان بەتاوەری بازرگانی جیهانی و پنتاگۆندا کێشا و بەهۆیانەوە لانیکەم 3000 کەس گیانیان لەدەستدا و فڕۆکەیەکیش لەدەشتاییەکانی پێنسلڤانیا کەوتە خوارەوە.


PM:05:10:12/09/2019