فەڕەنسا کورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێم دابین دەکات
به‌پێی یاداشتنامه‌یه‌كی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له عیراق كه ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت، حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌هاوكاری وه‌زاره‌ت، كورسی خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆرا‌و خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا دابینده‌كات.
ئه‌مڕۆ 12-9-2019، به‌چاودێری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن له نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له عیراق له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له د. ئارام محه‌مه‌د قادر و ئۆلیڤێ دیكۆتێنێز بۆ دابینكردنی زه‌ماله‌ی خوێندن به‌خه‌رجی هاوبه‌ش ئیمزاكرا.
له وته‌یه‌كدا كه ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبون، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به گرنگی په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانی نێوان هه‌ردو گه‌لی كوردستان و فه‌ره‌نسا كرد‌و ڕایگه‌یاند: فه‌ره‌نسا ته‌نها له‌ڕوی زانستی و ئه‌كادیمییه‌وه هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی نه‌كردوه، به‌ڵكو له بواره‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی و دیموكراسی چه‌ندین بواری دیكه هاوكاری گه‌له‌كه‌مان بووه، له‌م ڕوه‌وه‌ش وتی: بۆ ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ رۆژێكی گرنگ و مێژووییه كاتێك ئه‌م یاداشتنامه‌یه ئیمزاده‌كه‌ین و ده‌رفه‌تی خوێندن فه‌راهه‌مده‌كات بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران، چونكه هه‌مووشمان له‌وه تێده‌گه‌ین كه سیستمی خوێندنی فه‌ره‌نسا سیستمێكی پێشكه‌وت و مۆدێرنه ئه‌وه بۆ ئێمه جێگه‌ی بایه‌خه، هیوادارین ده‌رفه‌تی باش بڕه‌خسێندرێت بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان.
له‌به‌رامبه‌ردا (ئۆلیڤێ دیكۆتێنێز) كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له ڕابردودا پرۆژه هاوبه‌شه‌كانمان له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، بۆ ئێمه گرنگه په‌رۆشی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كان له پێناو سه‌رخستنی پرۆژه‌كه، وتیشی: ئه‌م گرێبه‌سته ژینگه‌یه‌كی گونجاو دروست ده‌كات له داهاتودا كه ده‌بێـه زه‌مینه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بۆ پێشكه‌وتنی ئاستی زانستیزانكۆكان.
پێویسته بوترێت له‌چوارچێوه‌ی هاوكاری دوو لایه‌نه‌ی نێوان فه‌ره‌نساو هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له عێراق كارده‌كه‌ن بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی و زانستی له نێوان وڵاتی فه‌ره‌نساو هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له نێوان دامه‌زراوه‌كان.
مه‌به‌ست له‌ئیمزاكردنی ئه‌م یاداشتنامه‌ش ده‌ستنیشانكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی به‌رنامه‌ی زه‌مالاتی خوێندنه كه خه‌رجییه‌كانی به‌هاوبه‌شی له‌نێوان هه‌ردولا له‌ئه‌ستۆ ده‌گیرێت، ئه‌ویش بۆ باشتركردنی توانای توێژه‌رو مامۆستا‌و خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی یاداشتنامه‌كه خوێندنی ته‌رخانكراو بریتیه له خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا، توێژه‌رانی دوای به‌رنامه‌ی دكتۆرا، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌بێژان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌ندازیارو كارگێری و ته‌كنیكی.
له‌باره‌ی كاتی پێشكه‌شكردن بۆ به‌رنامه‌ی زه‌مالاتی فه‌ره‌نسا، به پێی خاڵێكی نێو یاداشتنامه‌كه، ڕاگه‌یاندن بۆ پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كان له 30-11-2019، ده‌ستپێده‌كات و مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بۆ هه‌ریه‌ك له جۆره‌كانی خوێندن ده‌ستنیشان ده‌كرێت و دواتریش هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌رێك له باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی یاداشتنامه باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا پشتگیری ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌كات له ڕێگه‌ی دابینكردنی بلیتی فڕۆكه‌و بیمه‌ی ته‌ندروستی و كرێی خوێندن كه له لایه‌ن حكومه‌تی فه‌ره‌نسا دیاری كراوه، له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بژێوی ژیانی خوازیاران (به پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ی كه جێبه‌جێ ده‌كرێت له سه‌ر خوێندكاری بیانی)، دابین ده‌كات.
PM:06:40:12/09/2019