وێنە.. بێژەرە شۆخەکەی کەناڵ ٢٤ جیاواز دەرکەوت

خانمە میدکاری دیاری کەناڵی کوردستان ٢٤ ئەژین قادر بە ستایلێکی زۆر جیاواز دەرکەوت.

ئەژین قادر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەیی خۆی بڵاوکردەوە، فانەکانی سەرنجی خۆیان بۆ ئەو بێژەرە شۆخ و شەنگە دەردەبڕن و هاوکات ئەژین دەڵێت" هەندێ کات شتێک نییە بەناوی جارێکی تر، کاتێکی تر، شتێکی تر، کەسێکی تر یان دەرفەتێکی تر، هەندێ جار یان ئێستا هەڵدەبژێرێ هان هەرگیز".  

ئەژین قادر خەڵکی شاری کەرکوکە و پەیمانگایی زمان و کۆرسی کارکردنی لە نەروێج تەواو کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە دەستی بەکاری میدیایی کردووە و سەرەتا لەکەناڵی عێراقییەی ناوخۆیی پێسکەشکار بووە، دواتریش چووەتە کەناڵی کەرکوک، لە ساڵی ٢٠٠٥ چووەتە دەرەوەیی وڵات و دوایی چوار سال مانەوە گەڕاوەتەوە کوردستان و ئێستا یەکێکە لە بێژەرە دیارەکانی کەناڵی کوردستان ٢٤.





PM:08:17:12/09/2019